شارپرێس:
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرایكرد، له‌سه‌ردانی شاندی ئه‌مدواییه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆلای پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتوون.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی شاندی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ هه‌رێم، لێكنزیكبوونه‌وه له‌نێوان مه‌سعود بارزانی‌و پارتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا دروستبووه، كه به‌لای ده‌وڵه‌تی یاساوه ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه چاوه‌ڕواننه‌كراوبووه بۆ ئه‌وان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، "بارزانی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ كاری هاوبه‌ش‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ".
له‌دوا دیداریاندا ئه‌و سێ لایه‌نه ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له‌هه‌رێم هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و بیگۆڕن بۆ په‌رله‌مانیی، هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م په‌له‌رله‌مانی كوردستاندا به‌رپرسیار بێت".
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه شیعه‌یه، نیگه‌رانیی‌و توڕه‌یی خۆی له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌شاردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕێكارانه‌ی ناوبراو پاش ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌رامبه‌ر هه‌رێم گرتیه‌به‌ر.
ڕ. ج