شارپرێس:
به‌هۆی ئاڵۆزیی‌و خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی شاری نه‌جه‌ف، چوار كۆمپانیای بواری فڕۆكه‌وانیی گه‌شته‌كانیان بۆ شاری نه‌جه‌ف ڕاگرت.
به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، چوار كۆمپانیای بواری فرۆكه‌وانی بڕیاریاندا گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ڕابگرن، كۆمپانیاكانیش بریتین له (هێڵی ئاسمانی عه‌مان، هێڵی ئاسمانیی شاهانه‌ی ئوردون، هێڵی ئاسمانی كوه‌یت‌و هێڵی ئاسمانی به‌حره‌ین).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف كه‌وتوه‌ته‌وه ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڵام ئه‌و چوار كۆمپانیایه ترسیان هه‌یه له‌به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتیانی نه‌جه‌ف، دووباره به‌ئامانجگرتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه.
له‌نوێترین په‌یامی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا، ناوبراو داوای له‌خۆپیشانده‌ران كرد له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا شوێنه حكومی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ئامانج نه‌گرن.
ڕ . ج