موچە دابەشدەكرێت.. بەغدا 317 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات

عیراق

16/07/2018‌ 1539 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بەغدا ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، كە حكومەتی عێراق مانگانە وەك بەشە بودجە دەیداتە هەولێر.

ئەحمەد گەرمیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێكی بۆ شارپرێس وتی: لەگەڵ رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیان كردووەو لەكۆبوونەوەكە پێیان راگەیەنراوە، ئەو بڕە پارەیە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان راشیگەیاند، بڕیارە بەم نزیكانە فەرمانی خەرجكردنی پارەكە بدرێت‌و دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت، بەتایبەتی موچەی مامۆستایان، كە رەنگە تا 20ی ئەم مانگە خەرج بكرێت.

بەپێی رێككەوتنێكی حكومەتی هەرێم‌و عێراق، بەغدا مانگانە وەك بەشە بودجە بڕی 317 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات‌و وەك بەشێك لەموچەی فەرمانبەران خەرج دەكرێت.

هـ ـ ح