وردەكاری نوێ‌ لەبارەی گرێبەستەكەی رۆناڵدۆ

وەرزش

16/07/2018‌ 161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی پەیوەندی بەیانەی یۆڤانتۆسی ئیتالییەوە كرد، كە پێشتر بۆ یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەكرد.

بەپێی پێگەی "ماركا"ی ئیسپانی، یانەی یۆڤانتۆس بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ وەك قیستی یەكەم دەداتە یانەی ریاڵ مەدریدو لەكۆتایی ساڵێكیش 50 ملیۆنی تر دەداتە یانە مەدریدییەكە.

هەر بەپێی پێگەكە ئەو دوو پەنجا ملیۆن یۆرۆییە تەواوی ئەو پارەیە، كە یانەی ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ لەسەری رێككەوتوون.

گرێبەستەكەی رۆناڵدۆو یۆڤانتۆس بۆ ماوەی 4 ساڵەو لەبەرانبەر هەر ساڵێكیش یاریكردن رۆناڵدۆ بڕی 30 میلۆن یۆرۆ لەیانە ئیتالییەكە وەردەگرێت.

پێگەی ماركا ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە ریاڵ مەدرید لەهیچ كام لەوادەی قیستەكانی خۆش نابێت‌و دەبێت یانە ئیتالییەكە لەكاتی خۆی پابەندبێت بەدانی ئەو پارەیەی لەسەری رێككەوتوون.

هـ ـ ح