شارپرێس ژمارەی لیست و قەوارەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە

کوردستان

16/07/2018‌ 1011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ پڕۆسەی تیروپشكی بۆ ژمارەی قەوارە سیاسییەكانی هەرێم بۆ پەرلەمانی كوردستان دەستپێكرد.

لە تیروپشكەكەدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ژمارە 183ی بەخشییە پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارە 105ی بەخشییە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هەروەها ژمارە 164ی بەخشرایە حیزبی شیوعی كوردستان.

هەروەها هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری ژمارە 172ی كۆمەڵی ئیسلامیش ژمارە 194یان پێبەخشرا، پارتی پارێزگاكانی كوردستانیش‌ ژمارە 156ی پێبەخشراو هاوپەیمانی لیستی سەردەمیش‌ ژمارە 127ی پێبەخشرا.

هاوكات هاوپەیمانی "بەرەو ئیسلاح"ی بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامیی ژمارە 119ی پێبەخشرا.
ه.م