شارپرێس:
ڕیۆ فێردیناندی یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئامۆژگاری ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتدی كرد، كه به‌شێوازێكی نوێ سود له‌پۆگبا ببینێت.
ڕیۆ فێردیناند پاش ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بوونه پاڵه‌وانی مۆندیالی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، "پێویسته مۆرینیۆ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه سوود له‌پۆگبا ببینێت، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌یارییه‌كانی مۆندیال پێشكه‌شیكرد".
وه‌رزی ڕابردوو نێوانی پۆگبا‌و مۆرینۆی ڕاهێنه‌ری باش نه‌بوو، ئه‌وه‌ش وای له‌پۆگبا كردووه بیر له‌جێهێشتنی مانچسته‌ر یونایتد بكاته‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا پاش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا، بوه پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018ی ڕوسیا، له‌و یارییه‌شدا پۆگبا توانی گۆڵێك تۆمار بكات له‌كۆی چوار گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.
ڕ . ج