شارپرێس:
حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا شاندێك ڕه‌وانه‌ی سعودییه بكات به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی ووزه‌و به‌تایبه‌ت كڕینی كاره‌با له‌سعودییه.
بڕیاره شاندێكی حكومه‌تی عێراق كه پێكهاتووه له‌وه‌زیرانی كاره‌با‌و پلاندانان، سه‌ردانی سعودییه بكات بۆ مه‌به‌ستی كڕینی كاره‌با له‌و وڵاته، كه به‌هۆی كێشه‌ی كاره‌باوه ئێستا له‌به‌شێك له‌شاره‌كانی باشووری عێراق خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عێراق له‌كاتێكدایه، ئێران ئاماده‌نه‌بووه كاره‌با به‌عێراق بفرۆشێت، ئه‌ویش به‌هۆی پاره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی كاره‌بای فرۆشراو به‌عێراق، كه ئێستا حكومه‌تی عێراق له‌ترسی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، ناتوانێت پاره‌ی ئه‌و كاره‌بایه ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كانی ئێران بكات.
كڕینی كاره‌با له‌سعودییه هه‌نگاوێكی نوێ ده‌بێت له‌په‌یوه‌ندی عێراق-سعودییه، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ببێته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی زیاتر له‌به‌رده‌م خودی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران‌و سوربوونی زیاتری ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو نه‌بێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
ڕ . ج