ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ترامپ‌و ئەردۆغان

جیهان

17/07/2018‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی-یان ئەنجامدا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترامپ-دا، باس لە بەدواداچوونی بابەتەكانی لووتكەی ناتۆ كرا و بیروڕا سەبارەت بە پێشھاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕكرا. 

هەر بەپێی ئاژانسەكە، ئەردۆغان هیوای سەركەوتنی خواست بۆ كۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ و سەرۆكی روسیا، ڤلادیمیر پوتین، كە لە هێلسینكی بەرێوەچوو.

هـ ـ ح