نزمبوونەوەیەكی گەورە.. نەوتی برێنت 4% نرخەكەی لەدەست دەدات

کوردستان

17/07/2018‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت برێنت نزمبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركردو 4%ی نرخەكەی بەهۆی ئەو دابەزینە لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا ماڵەكانی رۆژ 3.49 دۆلار دابەزیوەو 71.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی دابەزینەكەی 4.63% بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵایە، 2.95 دۆلار دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 68.06 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، 4.15% دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە هەناردەكردنی نەوتی لیبیاوە هەیە، كە ماوەیەكە راگیراوە، هەروەها بەرهەمی ئەمریكاش رووی لەزیادبوون كردووە.

هـ ـ ح