بەشداری پرسەیان كردووە.. توركیا لێكۆڵینەوە لەدوو پەرلەمانتاری هەدەپە دەكات

کوردستان

17/07/2018‌ 679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوە لەسەر هەریەك لە پەرلەمانتارانی دیاربەكری پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، موسا فەریسئۆغڵوڵاری و رەمزیە تۆسون دەستیپێكردووە.

دەسەڵاتی دادوەری توركیا بە هۆی بەشداریكردنیان لە پرسەی مەهمەت یاكشر، بەرپرسی ناوچەی دەریای رەشی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەسەر هەریەك لە پەرلەمانتارانی دیاربەكری هەدەپە، موسا فەریسئۆغڵوڵاری و رەمزیە تۆسون كردووەتەوە.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كۆماری دیاربەكر، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەكردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" لێكۆڵینەوەی لەسەر هەریەك لە پەرلەمانتارانی دیاربەكری هەدەپە، موسا فەریسئۆغڵوڵاری و رەمزیە تۆسون دەستیپێكردووە.

ئەو هەنگاوەش بەهۆی بەشداریكردنیان لە پرسەی مەهمەت یاكشر (زەینەڵ)، كە بەرپرسی ناوچەی دەریای رەشی پەكەكە بوو و ناوی لەلیستی سووری داواكراوانی وەزارەتی ناوخۆی توركیادا هەیەو تۆمەتبارە بە تیرۆركردنی ئەرەن بولبولی.

هـ ـ ح