مەریوان.. چوار گەریلای یەرەکە لەکەمینێکی سوپای پاسداران شەهید بون

کوردستان

17/07/2018‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، شەهیدبوونی چوار گەریلای لە سنووری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ، سێ‌شەممە فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، ڕایگەیاندوە "ڕۆژی ١١ی تەموز کاتێک یەکینەیەکی هەڤاڵانمان لە گوندی دەرزیانی سەر بە مەریوانی پارێزگای سنە سەرقاڵی پێکهێنانی ئەرکەکانیان بوون، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی دوژمنەوە، پاشان شەڕ لەنێوان هەڤاڵانمان و هێزەکانی دوژمندا ڕوویداوە، لە ئەنجامدا هەڤاڵێکمان شەهیدبوو کە قارەمانانە شەڕی کرد".


یەرەکە ئاماژەی بەوەشداوە "ڕۆژی ١٤ی تەموز لە هەورامانی دەوروەبەری چیای شاهۆی سەر بە پاوە، سیخوری لە ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان کراوە، کە لە سەنگەرەکانیاندا بوون، هێزەکانی دوژمن بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەریان و شەڕێکی شەش کاتژمێریی ڕوویداوە، لەو شەڕەشدا سێ لە هەڤاڵانمان کە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان شەریان کرد، شەهیدبوون".
هـ ـ ر