شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستاى دهۆك ڕاگەیاندوە "تیمه‌كانیان ته‌رمى هاوڵاتیه‌كیان له به‌نداوى موسڵ به‌خنكاوى دۆزیوەتەوە کە پیشەی پێشمەرگەیە".
بێوار عه‌بدول عه‌زیز، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى به‌رگرى شارستانى دهۆك ڕایگەیاندوە "لە رۆژی دوشه‌ممه ئاگاداركرانه‌وه‌تەوە له بوونى دیارنه‌مانى هاوڵاتییه‌ك كه‌پیشه‌ى پیشمه‌رگه بوه‌و چووته نزیك به‌نداوى موسڵ وچاره‌نوسى دیارنه‌ماوه".
بێوار عه‌بدول عه‌زیز ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نیوه‌ڕۆ ئەمڕۆ سێ‌شەممە له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى دهۆك، زاخۆ ، سیمێل توانرا پاش گه‌ڕانێكى زۆر تەرمەکەی بدزۆرێتەوە".
هـ ـ ر