ئەمەریكا: هەوڵدەدەین توركیا رازی ببێت سیستەمی بەرگری S400 نەكڕێت

جیهان

17/07/2018‌ 1474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بریكاری جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری سیاسی و لەشكری ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵ دەدات توركیا رازیب كات دەسـتبەرداری كڕینی سیستەمی بەرگری مووشەكی S-400 ی روسیی بێت.

تینا كایدناو، بریكاری جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری سیاسی و لەشكری ئەمەریكا لە پـێشانگای فڕۆكەوانی فارنبرۆی بەریتانیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەگەر توركیا دەستبەرداری سیستەمی مووچەی S400 ببێت، ئەوا لە بەرامبەردا واشنتۆن سیستەمی بەرگری موشەكی پاتریۆتی ئەمەریكایی پـێدەفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، "كاربەدەستانی ئەمەریكا هەوڵ دەدەن بیرۆكەیەك بە توركەكان بدەن كە چی دەتوانین بكەین لە بارەی پاتریۆتەوە".

تینا كایدناو وتیشی، "واشنتۆن نیگەرانە لەوەی هاوپەیمانانی ئەمەریكا بچن سیستەمی روسیایی بكڕن، ئەوەش وەها لە روسیا دەكات هەندێك لە ڕەفتارە خراپەكانی زیاتربكات، وەك ئەوەی لە ناوچەی جیاجیاكان بەدیكراوە، لەوانە ئەوروپا".
ه.م