میسی و رۆناڵدۆ لەسەر خەڵاتێكی مۆندیال كێبڕكێ دەكەن

وەرزش

18/07/2018‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جارێكی تر كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی هەڵبژاردەی پرتوگال‌و لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، كەوتنەوە بەرانبەری یەكتری بۆ بردنەوەی خەڵاتێكی یارییەكانی مۆندیالی روسیای 2018.

یەكێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا"، لیستی ئەو گۆڵانەی بڵاوكردەوە، كە جوانترین ئەو گۆڵانەن لەیارییەكانی مۆندیال تۆماركراون‌و ژمارەی گۆڵەكانیش 18 گۆڵ.

لەناو گۆڵەكان گۆڵەكانی یاریزانی هەڵبژاردەی روسیا، دینیس چیریشیف ، كە لەهەردوو هەڵبژاردەی كرواتیاو سعودییە تۆماریكرد هەیە
، هەروەها گۆڵەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆو ناچۆ هەیە، كە لەدژی یەكتری لەئیسپانیاو پرتوگال تۆماریانكرد.

لەگەڵ ئەوەش گۆڵی ریكاردۆ كواریزما لەدژی ئێران‌و فیلیپ كۆتینیۆ لەدژی سویسراو درایس مێرتنز و جیسی لینجارد لەدژی پەنەماو خوان كینتیرۆ و ناسر  شازلی لەدژی ژاپۆن‌و ئارتیۆم دزیوبالەدژی میسرو  لۆكا مودریچ و بنجامین باڤارد لەدژی ئەرجەنتین‌و ئەحمەد موسا لەدژی ئایسلەندا، لێۆنیل میسی لەدژی نێجیریاو تۆنی كروس لەدژی سویدو عەدنان یانوزای لەدژی ئینگلتەراو ئانخێل دی ماریا لەدژی فەرەنسا هەیە.

هـ ـ ح