شارپرێس:
یۆرگن گلۆب-ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی بڕیاریدا به‌به‌شداریی پێنه‌كردنی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی (محه‌مه‌د سه‌ڵاح، سادیۆ مانی) له‌دوو یاریی دۆستانه‌ی داهاتووی یانه‌كه‌ی.
یۆرگن گلۆب ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ له‌باره‌ی هۆكاریی به‌شداریی پێنه‌ركردنی ئه‌و دوو یاریزانه له دوو یاریی دۆستانه‌ی داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو یاریزانه‌كه ڕۆژی 20 ی مانگ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌مان ڕۆژ لیڤه‌رپوڵ گه‌شتی ئه‌مریكا ده‌كات.
ڕۆژانی 22 و 25 ی ئه‌م مانگه لیڤه‌رپوڵ له‌ئه‌مریكا دوو یاریی دۆستانه ئه‌نجامده‌دات، گلۆب پێشی وابوو بۆ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد، ئه‌و دوو یاریزانه به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی بۆ مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی به هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر وه‌سفكرد.
ڕ . ج