دوای دووساڵ باری نائاسایی لە توركیا كۆتایی پێدێت

جیهان

18/07/2018‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتژمێر 12:00ی ئەمشەو باری نائاسایی لە توركیا هەڵدەگیرێت، ئەوەش دوای دوو ساڵ لە شكستپێهێنانی هەوڵی كودەتایەك و راگەیاندنی باری نائاسایی .

20ی تەمووزی ساڵی 2016 باری نائاسایی لە توركیا راگەیەندراو دواتر سەدان هەزار كەس لە ئەندامانی هەدەپەو فەتحوڵا گولەن لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراو هەزارانی دیكەش خرانە زیندانەكانی ئەو وڵاتەوە.

هەڵگرتنی باری نائاسایی لە توركیا دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی توركیا دێت كە لە 24ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، تیایدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركەوتنی بۆ سەرۆك كۆمار بەدەستێهێناو توركیا پێی نایە سیستەمی سەرۆكایەتییەوە.

هەڵگرتنی باری نائاسایی لە توركیا كاتژمێر 12:00ی ئەمشەو رادەگەیەندرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە 16ی ئەم مانگە و لە ساڵرۆژی كودەتاكەدا پەرلەمانی توركیا پرۆژە بریارێكی پەسەند كردو تێیدا هاتبوو بەشێوەیەكی رێژەیی باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ه.م