یەكەم دەركەوتنی رۆناڵدۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەسعودییە دەبێت

وەرزش

19/07/2018‌ 605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكەم دەركەوتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی نوێی یۆڤانتۆس لەگەڵ یانەكەی لەسعودییە دەبێت.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەم دوایانە رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، كە بەهای گرێبەستەكەی 105 ملیۆن یۆرۆیەو بڕیارە بەموچەی 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە چوار ساڵ لەو یانەیە بمێنێتەوە.

یەكەم دەركەوتنی رۆناڵدۆ لەسعودییە لەگەڵ یۆڤانتۆس، لەیاری یانەكەی لەگەڵ یانەی میلانی ئیتالی لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ دەبێت، ئەوەش لەچوارچێوەی یاری سوپەری ئیتالیا.

رۆناڵدۆ لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، كە ئەو یاریزانە لەماوەی 10 ساڵ یاریكردن بۆ یانە مەدریدییەكە 451 گۆڵی تۆماركردووە، بەوەش گۆڵكاری مێژوویی ئەو یانە ئیسپانییەیە.

هـ ـ ح