رێزان شێخ دلێر: سیاسەتی حیزبەكان هۆكاری خۆپیشاندانەكانی عێراقە

عیراق

19/07/2018‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق، هۆكاری خۆپیشاندانەكانی عێراق بۆ سیاسەتی حیزبەكان دەگەڕێنێتەوە.

رێزان شێخ دلێر لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دەڵێت: "سیاسەتی حیزبەكانی عێراق بەرژەوەندی خۆیان، پاراستنی ئەو بەرژەوەندییانەش كاریگەری نەرێنی لەسەر خەڵك دروست كردووە".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق دەشڵێت: "ئەو سیاسەتەو بەردەوامی پێدانی لەلایەن حیزبەكانەوە، وایكردووە چینی هەژار دروست بێت‌و ئەو چینەش ئێستا بڕستی لێبڕاوەو خۆپیشاندان ئەنجامدەدات".

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەناوچەكانی عێراق ئەنجامدەدرێت‌و خۆپیشاندانەكانیش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری بەتایبەت كارەباو ئاوە.

رێزان شێخ دلێر جەختیكردووەتەوە، كە 15 ساڵە خزمەتی خەڵكی عێراق ناكرێت، ئەوە ژیان‌و گوزەرانی خەڵكی خراپ كردووە، بۆیە چیتر خەڵك ئەو دۆخە قبووڵناكات‌و خۆپیشاندان ئەنجامدەدات.

هـ ـ ح