ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات نووسینگە لەپارێزگاكانی سوریا دەكات

کوردستان

19/07/2018‌ 924 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی سوریای سوریای دیموكرات بڕیاریدا بەكردنەوەی نووسینگەی لەشارەكانی سوریای ژێر دەسەڵاتی حكومەتی دیمەشق.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات، رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجوومەنەكە نووسینگە لەناوچەكانی سوریا دەكەینەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ دیمەشق باش بێت.

ئیلهام ئەحمەد راشیگەیاند، ئەوان دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكومەتی سوریا پەرە پێبدەن، بۆیە لەو بوارە گۆڕانكاری دەدەن.

چەند رۆژێكە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات بەرێوەدەچێت، لەكۆبوونەوەكانیش باسی لەپەیوەندییەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و حكومەتی سوری كراوە.

هـ ـ ح