كۆبیش داوای كۆتایی هێنان بەپرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان دەكات

کوردستان

19/07/2018‌ 1142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یان كۆبیش نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوای كۆتایی هێنان بەپرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی كرد.

یان كۆبیش لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پێویستە كۆتایی بەپرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان بهێنرێت‌و هەنگاو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق بنرێت.

نوێنەری سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان لێدوانەكەی بۆ میدیاكان بوو، كە راشیگەیاند، پێویستە پرۆسەی دیموكراسی لەعێراق خێراتر بكرێت‌و ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەندبكرێت، بۆ ئەوەی لایەنەكان بتوانن دەست بەگفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت بكەن.

قسەكانی كۆبیش لەكاتێكدایە، لە 12ی ئایاری رابردووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچووەو تائێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەكە پەسەندنەكراوە، كە بەهۆی گومانی "ساختەكاری" بەشێك لەدەنگەكان ئەژماردەكرێتەوە.

لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ناوچەكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراقیش، كۆبیش رایگەیاند، كە پێویستە حكومەتی ناوەندی‌و حكومەتی خۆجێیش، كار بكەن بۆ ئەوەی داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێبكەن، چونكە ئاستی خزمەتگوزاری لەو ناوچانە زۆر نزمن.

هـ ـ ح