نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی خۆپیشاندان دەکات

عیراق

19/07/2018‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکات، رێز لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرن، و بە "بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بکەن".

ناوەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە شارەکانیناوەڕاست و باشوری عێراقسەریهەڵداوە و داواكاری سەرەكی خۆپیشاندەرانیش، دابینكردنی هەلی كار و چاكسازیی لە كەرتی پەروەردە و تەندروستی و چاككردنی كارەبایە.

جان کۆبیچ، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە دوای لە حکومەتی عێراق کرد، رێزی تەواوی لە داواکاری خۆپیشاندەران  بگرێت بەدەم" داوا ڕەواکانیان"ەوە بچێت.

"جان کۆبیچ داوا  لە کەسایەتیە سیاسییەکانی  حکومەتی داهاتوی عیراق دەکات،  بنیاتنانی ئیدارەیەکی چاک و ریفۆرمی سیاسی و رووبەڕووبوونەوی گەندەڵی  بکەنە پێشێنەی کارەکانیان، کە دەبنە هۆی بەرەوپێشچوون و گەشە و رەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی خزمەتگوزاری گشتی کە لە ژێر هەرەشەی لەناوچوونی تەواوەتیدان" لە بەیاننامەکەدا وا نوسراوە.

بەپێی دوایین ئامار لە خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی باشووری عێراق ٣٢٨ كەس بوونەتە قوربانی.
هـ ـ ر