شارپرێس:
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی
كه‌ركوكی یه‌كێتی توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك‌و
پێیوایه كه ته‌قینه‌وه‌كان هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی داعش نییه‌و “منداڵانه‌یه”.
شه‌وی رابردو هەشت ته‌قینه‌وه‌ی
یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌گه‌ره‌ك‌و ناوچه جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك رویدا‌و له‌ئاكامدا
12 هاوڵاتی بریندار بون.
غازی كه‌ركوكی جێگری
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، "گومان
له‌ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌كرێت، چونكه شێوه‌ی داعشی نییه‌و زۆریش
منداڵانه‌یه‌و شوێنه‌كان مه‌به‌ستی پێوه‌دیاره".
غازی كه‌ركوكی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "پێموایه ده‌ستی
یه‌كێك له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ری له‌پشته، ئه‌ویش توركیایه، چونكه هه‌رسێ ته‌قینه‌وه‌كه
له‌و گه‌ڕه‌كانه كراون كه عه‌ره‌ب‌و توركمان نشینن، ئه‌گه‌ر داعش‌یش بڵێت ئێمه
ته‌قینه‌وه‌كانمان كردوه باوه‌ڕ ناكه‌ین، چونكه له‌یاریه‌كانیان باش تێده‌گه‌ین".
دوای ته‌قینه‌وه‌كان،
راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به‌هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌كه‌ركوك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان
كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و “تیرۆریستانه‌ی” سێ بۆمبی ده‌نگیان له‌سه‌ر رێگه‌ی
ره‌حیم ئاوا‌و شۆڕجه ته‌قاندۆته‌وه.
هـ ـ ر