نەتەوەیەكگرتووەكان داوای ڕێڕەوێكی پارێزراو دەكات بۆ نزیكەی 140 هەزار هاوڵاتی گەمارۆدراو لە سوریا

جیهان

20/07/2018‌ 163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران داوای لە هەموو لایەنەكانی سوریا كرد ڕێڕەوێكی پارێزراو دابین بكەن بۆ نزیكەی 140 هەزار هاوڵاتی مەدەنی گەمارۆدراو بەهۆی شەڕی باشووری ڕۆژئاوای سوریاوە، تاوەكو بتوانن یارمەتییەكانیان پێ بگات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە، ئامادەن پلانەكەیان لەگەڵ ڕوسیا و سوریادا باس بكەن بۆ دامەزراندنی سەنتەرێك بۆ ئەو پەنابەرە سورییانەی كە گەڕاونەتەوە، بەڵام جەختی لە پێویستی ئەوە كردەوە كە ئەم گەڕانەوەی هاوڵاتیانە دەبێت پارێزراو و خۆبەخشانە بێت و لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتیدا یەك بگرێتەوە.

هاوكات ئاندریە ماهیسیچ، وتەبێژی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە نیوەی ئەم ساڵدا نزیكەی 13 هەزار پەنابەری سوری لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە بۆ سوریا و 750 هەزار كەسیش لە ناوخۆی سوریادا بوونەتە پەنابەر.
ه.م

بەپەلە