له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌شه جه‌نگیه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و ویستی ئیسرائیل بۆ دوورخسته‌وه‌ی هێزه ئێرانیه‌كان له باشوری سوریا، گۆڤاری "نیوزویك"ی ئه‌مه‌ریكی به‌راوردكارییه‌كی بۆ توانا سه‌ربازیه‌كانی هه‌ردوولا كردوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت خوازیاری جه‌نگێكی گشتی نین، به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و حساباته هه‌ڵه‌كان تا ئێستا بوونی هه‌یه.
له رووی ژماره‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئێستا له خزمه‌تی سه‌ربازیدان نزیكه‌ی 170 هه‌زار سه‌ربازه، له‌گه‌ڵ بوونی نزیكه‌ی 445 هه‌زاری یه‌ده‌گ. به‌ڵام سوپای ئێرانی ژماره‌یان ده‌گاته 534 هه‌زار سه‌رباز، به‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گۆڤاره‌كه كۆمێنتێكی هه‌یه به‌وه‌ی ژماره به‌ته‌نها مانانی هێزو توانای ره‌ها نیه له چاخی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو و چه‌كه ئاراسته‌كراوه دوور مه‌وداكان، به‌ڵام خاڵێكی به‌هێزه ئه‌گه‌ر بێت و جه‌نگ درێژه بكێشێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هێزی مرۆیی له ئێران به 47 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت ( له كۆی 82 ملیۆن كه‌س)، هه‌رچی ئیسرائیله ژماره‌ی مرۆیی ده‌گاته 3 ملیۆن كه‌س له (كۆی 8.5 ملیۆن كه‌س).
تێچووه سه‌ربازیه‌كان:
ئیسرائیل له ساڵی 2017 نزیكه‌ی 16.5 ملیار دۆلاری له هێزه چه‌كداره‌كانی خه‌رج كردوه، هه‌رچی ئێرانه نزیكه‌ی 14.5 ملیار دۆلار. ئیسرائیل خاوه‌نی 2760 زرێپۆش له به‌رانبه‌ر 1650 بۆئێران.. له رووی تواناوه بڕوا وایه زرێپۆشه‌كانی (مركافا)ی ئیسرائیلی له‌وانه‌ی ئێران پێشكه‌وتوو تره له ئێستادا. تارانیش لای خۆیه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی توانای زریپۆشی (كه‌رار) ده‌كات و ململانێی تازه‌ترین زرێپۆشه‌كان ده‌كات.
له رووی هێزی ئاسمانیه‌وه، ئیسرائیل نزیكه‌ی 250 فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری هه‌یه له‌وانه هه‌ندێكیان فرۆكه‌ی " F 35" ه، به‌ڵام ئێران نزیكه‌ی 160 دانه‌ی هه‌یه و هیچ یه‌كێكیان توانای ناگاته "F 35"، له رووی راهینان و لێهاتووییه‌وه فرۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل به‌هێزترن.
به‌رگری ئاسمانی:
له‌م روه‌وه ئیسرائیل خاوه‌نی سیسته‌می " القبه الحدیدیه"یه، كه به یه‌كێك له به‌هێزترین سیسته‌مه‌كانی به‌رگری ئاسمانی داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك ئیسرائیلی توشی ئیحراجی كردوه، هه‌روه‌ك چۆن دانه‌یه‌كیان به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له جێگای خۆی ده‌رچوو له به‌رانبه‌ر فیشه‌كێكی فه‌له‌ستینیه‌كان. به‌ڵام ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره پشت به ته‌كنه‌لۆجیای كۆنی ئه‌مه‌ریكی ده‌به‌ستێت كه له سه‌رده‌می شای ئێران ده‌ستی كه‌وتبوو، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئێران له هه‌وڵی به‌ره‌و پێشبردنی سیسته‌می به‌رگری ناوخۆییدایه و لقێكی له سوپادا به‌تایبه‌تی بۆ كردۆته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له ساڵی 2016 سیسته‌می " S300"ی له روسیا وه‌رگرت، كه مه‌وادكه‌ی 160 كیلۆمه‌تره.
هێزی ئه‌تۆمی:
گۆڤاره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر جه‌نگیكی گشتی هه‌ڵبگیرسێت، ئه‌وا ئیسرائیل هێزی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 75 تاكو 400 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و ده‌توانێ به رۆكێتی " ئه‌ریحا" ی بالیستی یان رۆكێتی باڵدار كه له ژێرده‌ریاییه‌وه یاخود به فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بهاوێژرێ.. هه‌رچی ئێرانه تاوه‌كو ئێستا هێزی ئه‌تۆمی سه‌ربازی نییه، و بڕوا وایه ساڵانێكی زۆری پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگات.به‌ڵام به‌رده‌وام كار ده‌كات بۆ پێشخستنی جبه‌خانه‌ی رۆكیته بالیستیه‌كانی، كه یه‌كێكه له به‌هێزترین جبه‌خانه‌كان له‌ناوچه‌كه و توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ لێدانی ئیسرائیل.
له پشت هێله‌كانی رووبه‌رووبونه‌وه‌شه‌وه جه‌نگی تر هه‌لده‌گێرسێ، كه تیایدا ئیسرائیل ده‌زگای "مۆساد" به‌كارده‌هێنێ بۆ پێكانی ئامانجه ئێرانیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی..هه‌رچی ئێرانه "فه‌یله‌قی قودس" لقی سوپای پاسداران بۆ چالاكیه ده‌ره‌كیه‌كانی به‌كار ده‌هێنێ..
د.حلمی ره‌سوڵ ره‌زا