منداڵێكی ژاپۆنی بەهۆی قژییەوە ناوبانگێكی زۆر پەیدا دەكات

جیهان

30/07/2018‌ 753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
منداڵێكی ژاپۆنی بەهۆی قژییەوە ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردووە، كە تەمەنی تەنیا حەوت مانگە.

ئەو منداڵە حەوت مانگییە، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ئەو ناوبانگەی پەیدا كردووە، كە ئەژمارە تایبەتەكەی زیاتر لە 120 هەزار كەس فۆڵۆی كردووە.

منداڵەكە بە "پیپی چانكۆ" ناودەبرێت‌و خاوەنی قژێكی رەشی پڕی درێژە، كە لەمانگی سێپتەمبەری 2017 لەدایكبووە، كە خەڵێكی زۆر سەرسامی جوانی قژییەتی.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو قژەی ئەو منداڵە لەچاو ئەو تەمەنە كەمەی نییەو زۆر گەشەی كردووەو چاوەڕێش دەكرێت زیاتر گەشە بكات‌و درێژ بێت.

هـ ـ ح