شارپرێس:
هەندێكجار مرۆڤ تووشی خۆربردن دەبێت و هەندێك نیشانەی تێدا دەردەكەوێت، گرنگە مرۆڤ بزانێت چۆن تووشی خۆربردن بووە، ئەویش بە دەركەوتنی چەند نیشانەیەك لەسەری.
تەندروستی سلێمانی چەند نیشانەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە ئەمانەن:
- سەرئێشەیەكی زۆر و گێژخواردن.
- دڵ تێكەڵهاتن و رشانەوە.
-زیادبوونی لێدانی دڵ و بورانەوە.
-گرژبوونی ماسولكەكان.
- كەم ئارەق كردنەوە لەگەڵ ئەوەدا هەست بە گەرما دەكەیت.
- قورسی توانای شت قووتدان و نارێكی هەناسەدان.
بۆ خۆپاراستن لە خۆربردن دەبێت ئەم رێنماییانە پەیرەو بكرێت:
* هەوڵ بدە كەمتر بچیتە بەرخۆر بەتایبەت لە كاتەكانی نێوان كاتژمێر 11 بەیانی تاوەكو 3 ئێوارە.
* بەكارهێنانی دژەخۆر پێش چوونە بەر خۆر.
* خواردنەوەی شلەمەنی زۆر بۆ دووركەوتنەوە لەووشك بونەوە.
* هەوڵ بدە كڵاو یاخود چەتر بەكاربهێنە لەكاتی چوونە بەرخۆر.
ه.م