وێنە.. ژنە ئوسترالییەك لەئاهەنگێكی رۆمانسیدا هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی دەكات

جیهان

01/08/2018‌ 2144 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنە ئوستورالییەك، كە لەناوچەی گۆڵد كۆستی ئوسترالیا دەژی، هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی كرد، بۆ ئەوەش ئاهەنگێكی سازكرد.

ئەو ژنە ئوسترالییە، بۆ هاوسەرگیرییەكەی لەكەنار دەریا لەگەڵ سێ‌ هاوڕێی ئاهەنگێكی رۆمانسی ئەنجامدا، كە ئاهەنگەكەی بووەتە جێگەی بایەخی میدیاكانی ئەو وڵاتە.

ژنەكە ناوی لیندا دۆكتارەو بەهۆی خۆشەویستی زۆری بۆ خۆی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی كردووە، كە پێشتریش پەیوەندی خۆشەویشتی لەگەڵ پیاوێك هەبووە، بەڵام شكستیهێناوە.

لیندا تەمەنی 34 ساڵەو بۆ ئاهەنگە هاوسەرگیرییەكەشی جلوبەرگری جوانی لەبەركردووەو ئەو ناوچەیەشی رازاندووەتەوە، كە ئاهەنگەكەی تێدا ئەنجامداوە.