ڤیدیۆ.. ئاراشگایەك بۆ بڕینی قژ ئاگر بەكاردەهێنێت

جیهان

02/08/2018‌ 2349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕینی قژ لەیەكێك لەئارایشتگەكانی كالیفۆڕنیای ئەمریكا بەئاگر دەبێت نەك بە مقەست.

خاوەنی ئەو بیرۆكەیە ناوی ئەنجیلۆسەو تەمەنی ٥٤ ساڵە لەدوای بەكارهێنانی دەرمانی پارێزەر بۆ مل و گوێچكەكانی كەسەكە، قژی ئاگر تێبەردەدات.

ناوبراو بە SWNSی وت "ئەمە هونەرێكی مەترسیدارە، بەڵام خەڵكی زۆرتری بینیوە، كە ئیشی مەترسیدارتر دەكەن بە مقەست و ئامێرەكانی تری ئارایشتكردن.

ئەنجیلۆس، كە لە هەردوو ویلایەتی سانتامۆنیكا و لوس ئەنجلس ئارایشتگەی هەیە ئەوەی ڕوونكردەوە، قژ كورت دەكاتەوەو ڕێكی دەكاتەوەو ئەوەشی بۆ قسەكانی زیاد كرد بڕینی قژ بە مقەست دەبێتە هۆی دوو لەتبوونی تاڵەكانی قژ و زیان بەقژ دەگەیەێت، بەڵام ئاگر وا نییە.

ئەنجیلۆس، كە ماوەی ۳۰  ئەزموونی لە كارەكەدا هەیە ئاماژەی بەوەشدا بۆ یەكەم جار ئەم هونەرە لەفلیپین فێربووە و ناوبراو وتیشی: "یەكەم كەس نییە كە هونەرەكە بناسێنێت‌و بەكاری بهێنێت، بەڵام هیوادارە كە بتوانێت بەناوبانگی بكات"

وەرگێڕان: جوانە عەزیز