گرنگترین زانیاری لەبارەی یاری "فۆرتنایت" بۆ سیستەمی ئەندرۆید

جیهان

05/08/2018‌ 893 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرەپێدەری یارییە ئەلكترۆنییەكان، لەبارەی یاری "فۆرتنایت" ئەوی خستەڕوو، كە یارییەكە كاتێك بۆ مۆبایلە ئەلكترۆنییەكانی ئەندرۆید دەخرێتە روو، لەپلەی ستۆردا بڵاوناكرێتەوە، بەڵكو بەشێوەیەكی جیا یارییەكە بڵاودەكەنەوە.

گۆگڵ پلەی ستۆر ڕێگە بە بەكارهێنەرەكانی دەدات، كە ئەپلیكەیشنەكان دابەزێنن‌و بەخۆڕایی یارییەكان یاری پێبكەن، هەرچەندە گۆگڵ لە %٣٠ لە نرخی یارییەكان دادەشكێنێت لە كاتی فرۆشتنیاندا.

تیم سونی بەرێوبەری كارەكانی كۆمپانیای Epic Games وتی: "ڕێژەی لە %٣٠ ، كە گۆگڵ دەیەویت مامەڵەمان لەگەڵدا بكات ئێمە بەگونجاوی نازانین''.

هێشتا كۆمپانیاكە ڕۆژی دەرچوونی ییاریەكەی دیاری نەكردووە بۆ ئەندرۆید.

یاری فۆرتنایت باتڵ رۆیال لە ١٠٠ كەس پێك دێت، كە لەسەر دوورگەیەك دەنیشنەوە و بەدوای چەك دا دەگەرێن  دیوار و خانو درووست دەكەن بۆ خۆپارستن و ئەو كەسەی، كە زۆرترین كات بمێنێتەوە ئەوا یارییەكە دەباتەوە و یەكەم دەبێت.

یارییەكە بەخۆڕایی دەست دەكەوێت بۆ یاریكردن، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەشدا یاریكەرەكان دەتوانن جل و جۆری جیاواز جوڵەو سەما بكرن بۆ ئەو كارەكتەرەی، كە یاری پێدەكەن.

سوینسی وتیشی: "ئەو بڕیارە كە وا دەكات یارییەكە لە گۆگڵ بڵاو نەبێتەوە، ئەوەیە ئیپك گەیمس دەیانەوێت ئەگەر كرا، پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەكارهێنەرەكانیان دا هەبێت لەسەر هەموو پلاتفۆرمەكان".

یاری فۆرتنایت ئێستا دەتوانتریت لەسەر پلەی ستیشن ٤ و ئیكس بۆكس ١ و نینتیندۆ  لەڕێگەی سۆری فەرمیەەر داببەزینرێت.

ئەم ئامێرانە بەتوونی دەستیان بەسەردا گیراوە و وای كردووە، كە ئەستەم بێت لەشوێنی تر جگە لە ستۆری فەرمی دایبەزێنن.

'باج وەرگرتن لە بازاری ئەلكترۆنی'
بەپێچەوانەوە یاری فۆرتنایت دەتوانرێت زۆربە ئاسان لەویب سایتەی فەرمی ئپیك گەیمس دابەزینرێت.

هەروەها لە سیستەمی ئەندرۆیدا چەندین بەرنامە هەن، كە لە براوسەر دەتوانرێت دابازێت و یارییەكەی پێ دەستكاری بكرێت، كە ئەمەش مەترسی بۆ كۆمانیاكە دروست دەكات.

هەرچۆنێك بیت هەمیسە ئاگادار دەكرینەوە لە بەكارهێنانی لەو جۆرە بەرنامانە ، چونكە ئامیرەكانیان پارێزراو نابێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل