زانیـــاری لـــــەبارەی مانــای ڕەنـــگە جیاوازەكــانی گوڵەكــــان

هەمەڕەنگ

05/08/2018‌ 10009 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەكێك لە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا كاتێك سەیری گوڵەكان دەكەین سەرەتا شێوەو قەبارەكەی دێتە پێش چاومان پاشانیش ڕەنگەكەی, ڕەنگە جیاوازەكانی گوڵ یەكێكە لەهۆكارە سەرەكییەكانی جوانتركردنی سروشت.

سەرەڕای بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەرچاو لەلایەن خاڵكییەوە لەبۆنە تایبەتەكاندا، بەڵام مانای ڕەنگە جیاوازەكانی گوڵەكان لەلای زۆربەمان نەزانراوە, لێرەدا ئاماژەیان پێدەكەین .

‌گوڵی سور 
هەرچەندە گوڵی سور بەشێوەیەكی زۆرو بەگشتی مانای خۆشەویستی‌و سۆز دەگەیەنێت ، هەندێك مانای تریشی هەیە وەك پشاندانی رێز، خۆڕاگری ، ئارەزوو.

 

گوڵی زەرد
ڕەنگی زەرد لەناو گوڵەكاندا بە مانای خۆشی و شادیەكی زۆر یەت ، هەروەها ئەم ڕەنگە ئاماژە بە هاورێیەتی دەكات, بەهۆی ئەو ڕەونەقە جوانەی هەیەتی دەتوانرێت بۆ ڕازاندنەوەی ژوور و ئۆفیسەكان بەكاربهێنرێت , باوترین جۆری رەنگی زەرد لەگوڵەكاندا گوڵی گوڵەبەڕۆژەیە.


گوڵی پەمەیی
بەهەمان شێوە گوڵی سور ڕەنگی پەمەیی لە گوڵەكاندا ئاماژە بەخۆشەویستی دەكات , هەروەها مانای نەرم و نیانی و دڵخۆشی دەگەیەنێت. 

ڕەنگی پەمەیی بەمانای رەگەزی مێیینە دێت هەرلەبەر ئەمەشە لەوڵاتانی جیهاندا لەڕۆژی جیهانی دایكاندا ڕەنگی پەمەیی زۆرتر دەبینرێت ,  گوڵی ئەرخەوان نمونەیە بۆڕەنگی پەمەیی لە گوڵەكاندا .

گوڵی پرتەقاڵی
گوڵی پرتەقاڵی ڕەنگێكی تۆخ و گەشی هەیە ، ڕەنگی پرتەقاڵی لەگوڵەكاندا ئاماژە بەپەرۆش بوون دەكات . نمونەی ڕەنگی پرتەقاڵی لەناو گوڵەكاندا وەك گوڵەباخ و گوڵی مێخەك.


گوڵی سپی:
بەگشتی لەكۆندا گوڵی سپی لەڕۆژی بوكێنیدا بەكار هاتووە   وەك چەپكەگوڵی دەستی بوك ، هەروەها  بەمانای بێتاوانی و پاكی بەكار یەت ‌و گوڵەبەهار یەكێكە لە نمونەكانی گەڵی سپی. 


گوڵی شین
ڕەنگە ئازار كوژەكەی شین، كە لە زۆربەی گوڵەكاندا هەیە ئاماژە بە ئاسودەیی و ئاشتی بنچینەیی دەكات ، ئەم ڕەنگەی گوڵ بەوە ناسراوە یارمەتی مرۆڤ دەدات هەست بە ئیسراحەت بكات و هەتە نەرێنیەكانی لێ دوردەخاتەوە ، و لە دڵەڕاوكێ ڕزگارت دەكات، گوڵی  گەلاوێژ یەكێكە لە نمونەكانی ڕەنگی شین لە گوڵەكاندا. 


گوڵی مۆر
گوڵی مۆر بەمانای سەركەوتن‌و شاهانەیی دێت ، هەروەها بە مانای هەستی پەسەند كردن و بەدڵبوون دێت ، چەندجۆرێكی هەیە وەك گوڵی یاسەمینی كێوی‌و گوڵی گلێنەو گوڵە زەنگی.

وەرگێڕان : هێڤار عومەر