شارپرێس:
ئایا بڕوات بە بورجەكان هەیە؟ لەلایەن ئەستێرە ناسەكانەوە وەڵامی ئەم پرسیارە بەدوو جۆر دراوەتەوە.
چارلس جەیمسۆن، كە ئەستێرە ناسێكی جیهانییە دەڵێت: بەڵێ من باوەڕم بەبورجەكان هەیە و هەموو ئەو شتانەی ئەو دەیڵێت راست دەردەچێت بۆ من.
ئەو دەشڵێت: ڕاستی بورجەكان لە گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا دەرناكەوێت ئەوە تەنیا بۆ خۆشییە, ئەوە پێی ناوترێت زانستی ئەستێرەوانی, خوێندنەوەی بورجەكان بریتییە لەتوانای مرۆڤ بۆ تێگەیشتن لە پەیامەكان.
هەروەها دەڵێت: "زانستی ئەستێرەوانی ناتوانرێت بەشێوەیەكی گریمانەیی بڵاوبكرێتەوە پێویستە بە شێوەیەك دابڕێژرێت، كە خوێنەر باوەڕی پێبهێنێت , بەشێوەیەكی گشتی لێكدانەوەی ئەستێرەكان لەگەل ژیان و بەختی مرۆڤ زۆر بەی كات ڕاست دەردەچێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تاچەند مرۆڤەكان باوەڕیان بەو شتانە هەیە، كە دەربارەی ژیانی داهاتووی خۆیان دەیخوێننەوە و دەیزانن".
یەكێكی تر لەبیروڕاكان، كە وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە ئەوەیە دەڵێت: "بورجەكان هێڵكاری شوێنی هەسارەكانن، كە دیاری دەكرێت بە پێی لە دایك بوونی كەسەكان , ئەستێرەكانی بەخت یاخود بورجەكان دەناسرێت بەوەی نەخشەیەك بێت بۆ چارەنووسی مرۆڤەكان , ئەستێرەوانی بەناوبانگی جیهانی بەناوی ڤەید سێ پێناسەی گرنگی بۆ بورجەكان داناوە.
ئەو لەبارەی پێناسەكانەوە دەڵێت: دەڵێت "لاگنا (ناوی ئەستێرەیەكە ) و دەسەڵاتەكەی چی بوو؟ نیشانەكانی مانگ چییە؟ كۆتا ئەستێرەی مانگی لەدایك بونت چییە؟".
بەرواری لەدایكبوون گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ دەستنیشانكردنی ئەستێرەكانی بەخت، بەڵام بەداخەوە بۆ زۆر كەس بەهەڵە دەنوسرێت لە نەخۆشخانەكاندا , كە ئەمەش هۆكارە بۆ ڕوودانی هەڵە بۆ داهاتووی كەسەكان كاتێك كە بورجەكانیان دەخوێننەوە.
بەشێوەیەكی گشی بڕوابوون بە بورجەكان دەگەڕێتەوە بۆ كەسەكان خۆیان ، زۆر كەس باوەڕی وایە، كە شتەكان ڕاستە و لەبەرژەوەندی ئەو دەبێت، ڕۆژانە بورجەكەی دەخوێنێتەوە , بەڵام زۆر كەس بەهیچ شێوەیەك باوەڕیان پێی نییە و دەڵێن ڕاست نییە، ئەمەش زۆر كات دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕبوونی تەواویان بە ئاینەكەیان.
وەرگێڕان: هێڤار عومەر