ئەو گیانەوەرانەی دەبێت نازناوی پاڵەوانیان پێ‌ بدرێت

جیهان

07/08/2018‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆودس جۆرێكی تایبەت لەبۆقەكان 
تۆودس زانستییانە جیاوازییەكی بچووكیان هەیە لەگەڵ بۆقی ئاساییدا، بەڵام دەتوانین بڵێین تۆداس زیاتر لە وشكانیدا دەمێنێتەوە ئەویش زیاتر بەهۆی پێستە وشكەكەیەوە.

ئەو جۆرە بۆقە لەسەر هەندێك مێروی بچووك دەژی، كە بەهۆی زمامنەكەیەوە دەتوانێت بیانخوات، ئەم جۆرە بۆقانە بەشێوەیەكی زۆر درندە نین، بەڵام كاتێك دەكەوێتە سەر مەسەلەی بەرگری ئەوا ئەو زیندەوەرانەی، كە هێرشیان دەكەنە سەر بەسەختی زیانیان بەردەكەوێت.

لەوڵاتی چین تۆداس هەر لە ڕابردوو و ئێستاش دا  وەك چارەسەرێك بەكار هاتووە لای دانیشتوانەكە
، كە  پێستی، یاخود ژەهرەكەی بۆ زۆریك مەبەست بەكاردێت، وەك مادەی سڕكەر و وروژێنەر.

كاتێك تۆداس بەرگری لەخۆی دەكات ، پێستەكەی جۆرێك ژەهر دەردەدات، كە لەئەمەریكا جۆرێكی دیكە لە تۆودس هەیە بە ( رینێلا مارینا) ناسراوە ژەگەرەكەی دەتوانێت ئاژەڵە گەورەكان لەناو بەرێت‌و مرۆڤیش بە سەختی نەخۆش بخات.


ژە‌ری ئەم بۆقە دەتوارێت لەگەڵ جۆریكی كیمیای پێكهاتەی رووكدا تێكەڵ بكرێت ، كە بۆ چارەسەری نەخۆشی و رێكخستنی ترپەكانی دڵی مرۆڤ بەكاردێت.
توێژینەوەیەك لەزانكۆی كوینسلاند لەئوسترالیا ، دەریخست، كە ژەهری پێستی ئەم بۆقە دەتوانێت شیربەنجەی خانەیی لەناوببات.

‌قرشەكان
ماسی قرشەكان زۆربەی كات لەمیدیا ان بەوە ناسراون، كە شێتانە لەناو دەریا دا بە بكوژ ناسراون.

قرشەكان توانایەكی زۆر نایابیان هەیە ئەویش كاتێك دەتوانن لەدووری چەندین میلەوە بۆنی خوێن بكەن و هەستەوەرێكی زۆر بەهێزیان هەیەو بە یەكێك لە هەستێرترین ئاژەڵەكان دادەنرێن، كە دەتوانن، هەست بە ناوچەی ئەلكترنۆنی و موگناتیسی بكەن.

جگە لەوەی، كە قرشەكان بەوە ناسراون دڕندەن و دەتوانن مرۆڤ لەناو بەرن، هەروەها لە ناو ئێمە رزگار دەكەن لە گیانەوەرە زیانبەخش و دڕندەكانی ناو ئاو، بۆیە دەتوانین قرش ناو بێین شەڕكەری دەریایی، كە لە پێناو ئێمەدا دەجەنگن.

ڤاڵترچیس.. جۆرێكی تایبەت لەداڵ
یەكێك لە اشترین پاڵەوانەكان، كە ئاسماندا بوونی هەیە ڤاڵترترچیسە ، لە ڕاستیدا تەنیا باڵندەیەكی ئاسایی نییە، بەڵكو یەكێكە لە باشترین باڵندەكان.

ئەم باڵندەیە سیفاتی دڕندەیی زۆری تێدایە وەك، درور بینین، دەنوكێكی تیژو بەهێز، بەڵام شێوازی خواردنیان خەڵكەكانی بێزار كردووە ، كاتێك لەبری خواردنی نێچیرەكانی ، هێڕش دەكەنە سەر سەریان.

سودی ئەم باڵندانە لەودایە، ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە كوشندەكان دەگرێت، یەكێك لەوانە بە ئەنسرانكس ناسراوە، كە لەرێگەی بەكریاوە تووشمان دەبێت. دەبێت وا بیر بكەینەوە ئەم داڵەوە وەك كارگوزارێك وایە كە ژینگەكەمان پاك دەكاتەوە لەپاشماوە پیسەكان.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل