ئایا توانای ئەوەمان هەیە دەروونی كەسی بەرانبەر بخوێنینەوە؟

جیهان

08/08/2018‌ 670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا دەكرێت ئێمە توانامای ئەومان هەبێت، كە بتوانین كەسایەتی بەرانبەرەكەمان بخوێنینەوە؟

دەرونناسەكان ئەو جۆرە كەسانە بەوانە ناودەبەن، كە دەتوانن گومانی چاك بەرن بەخەڵك، بۆیە چەندین سەدەیە دەیانەوێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە و بزانن ئەوا لە ڕاستیدا بوونی هەیە.

دەروونناسان، لەم دوایانەدا بۆیان دەركەوت ئەوە تەنیا ئەفسانەیە، لەوانییە شانسمان هەبێت ، كە بتوانین كەسی بەرانبەر بخوێنینەوە، بەڵام هیچ بەهرەیەك نییە، كە بتوانێت ئەو كارە بكات.

هەرچۆنێك بێت، توێژینەوە نوێیەكان وایان كرد بە توێژینەوە كۆنەكان بچنەوە و گەیشتنەوە ئەو ئەنجامەی ، كەسێك گومانەكانیان بۆ كەسی بەرانبەر كاتێك باش دەبێت ئەگەر خودی خۆیان كەسێكی باش بن.

یەكەم هەوڵ بۆ تێژینەوە لەسەر ئەم پرسە، لەلایەن پرۆفیسۆری دەروناس هێنری ئێف ئادەمس بوو لە ساڵی   ١٩٢٧ بڵاوبووە،  توێژینەوەكەی لەسەر ٨ تیم لە ئافرەتی گەنج كرد، كە بە چاكی كەسایەتی یەكتریان دەناسی.

ئەو كەسانە داوایان لێكرا، كە ڕیژەی یەكتری بخەمڵێنن و بتوانن ئەوانی دیكدە بخوینەوە، پاشان داتاكانی كۆكردەوە بۆ زانینی ئەنجامەكان.

لە ئەنجامدا ئەوەی بۆی دەركەوت ئەوە بوو ، كە مەرج نییە ئەو كەسەی كاتێكی خۆشی لەگەڵ بەسەر دەبەی گومانی باش بێت، بەڵكو ئە كەسانە مەزاجین و زوو توڕەدەبن و كەسانی ترسنۆكن . 

بیردۆزەكەی ئادەمس زۆر پێچەوانە دەركەوت، كە ئەوەی خستە روو ئەو كەسانە گومانی باش دەكەن، لووت بەرزن و كەسانی دیكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێن، بە پێچەوانەوە ئەو خانمانەی، كە گومانی باشیان بۆ خۆیان هەبوو، دەكەوت ڕەوشتبەرزن و زیاترجێژ لەوە دەبینن، كە هاوكاری خەڵكانی دەوروبەریان بكەن.

ئەوەی، كە هەست بزوێنە ئەوەیە ئەو تۆێژینەوە نوێنە وادەكات پێمان بڵێت لەوانییە گومان بردنی باش و خونێندنەوەی كەسی بەرانبەر بوونی هەبێت‌و بتوانین ڕێنمونیان بكەین بۆ كاری باش‌و ئامانجێكی سەركەوتوو، ئەمەش مانای وایە، كە دەبێت توێژینەوەی زیاتر بكرێت لەسەریان، كە ئایا چۆن ئەم كارە دەكەن و چۆن لەم بەهرەیەوە فێر دەبین.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل