هاوسەرەكەی بەشار ئەسەد تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبێت

جیهان

09/08/2018‌ 1029 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەڕەی فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لەفەیسبووك بڵاویكردەوە، كە ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا دەستی بەوەرگرتنی چارەسەری بۆ نەخۆشییەكەی كردووە.

پەڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەسما ئەسەد تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەك بووە، كە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو وەرەمێك لەمەمكی سەریهەڵداوە.

پەڕەكە وێنەیەكی ئەسمای بڵاوكردووەتەوە، كە لەوێنەكەدا دەردەكەوێت ئەسما لەنەخۆشخانەیەو بەشار ئەسەدیش لەتەنیشتییەوە دانیشتووە.

نەخۆشییەكەی ئەسما ئەسەد لەقۆناغی یەكەمدایەو ئەگەری چارەسەری زۆرە، كە ماوەیەكە دەستی بەوەرگرتنی چارەسەر كردووەو بڕیارە بەردەوامی هەبێت.

هـ ـ ح