چیرۆكی ئەو پیاوەی 15 ساڵە بەهۆی منداڵەكەیەوە نایەوێت لەهاوسەرە خیانەتكارەكەی جیابێتەوە

هەمەڕەنگ

11/08/2018‌ 5890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی چیرۆكی پیاوێكی بڵاوكردووەتەوە، كە 15 ساڵە بەهۆی منداڵەكەیەوە نایەوێت لەهاوسەرەكەی جیابێتەوە، لەكاتێكدا دڵنیایە خیانەتی لێدەكات.

ئەو پیاوە لەگێڕانەوەیەك بۆ رۆژنامەكە دەڵێت: "بۆ ماوەی ١٥ ساڵە هاوسەرگیریمان كردووە و هەردووكمان لە ئوتێل كار دەكەین، ئەو كارگوزارێكی پێشوازی كەرێكی جوان بوو، منیش ڕاهێنەر بووم، كە یەكمان بینی ، هەردووكمان ئێستا ٣٧ ساڵین".

ئەو پیاوە دەشڵێت: "ئێستا پیشەی ئێمە خەوتنە لەگەڵ ئافرەت‌و پیاوی دیكە، لەوانەیە ئەمەش بەهۆی چۆڵی ژوورەكانی نووستنەوە بێت، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا چەندین پیاو هەوڵیداوە، كە لەگەڵ خێزانەكەم جیامان بكاتەوە، كە دوای تەنیا نۆ مانگ زانیم، پەیوەندی هەیە لەگەڵ یەكێك لە وڕەكانی تر لە ئیشەكەیداو دانی بەوەدا نا پەیوەندی هەبووە، بەڵام هەموو كارێكی تری ڕەتكردەوە كە كردبێتی لەگەڵی".

ئەو پیاوە هەروەها دەڵێت: "ئەو منی تاوان بار دەكرد، كە من بێهیوام كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لێـم پاڕایەوە كە لەگەڵی بمێنمەوە".

پیاوەكە لەگێڕانەوەی چیرۆكەكەی بەردەوام بووەو دەڵێت:  "ئەمە زۆر زۆر دووبارە بووەتەوە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا، تەنانەت دوای گۆڕینی چۆنییەتی كارەكەی و هەبوونی منداڵیش ، جارێك داوام لێكرد تاكو پشكنین بكات، بەڵام سەركەوتوو نەبوو ، كاتێك خۆم كۆردەوە، كە بڕۆم دانی پێدانا لەگەڵ كەسێك پەیوەندی هەیە: كە تەنانەت من نەمدەزانی".

هەروەها ئەوەش دەڵێت: "هیچ نەبێت لە كۆتایدا دانیپێدانا، بۆیە منیش مامەوە بەڵام بە دڵنیاییەوە لەبەر منداڵەكان، ئەوە پێش سێ ساڵ بەر لەئێستا بوو، بەڵام هەر بەردەوامە لەخیانەتكردن، تەنانەت كە ئەو تەنیا بەیانیان كار دەكات، بەڵام تا ئێوارە نایەتەوە ماڵەوە".

باسی لەوەش كردووە ژنەكەی زۆر گیرە بۆ موبایلەكەی بووە، هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە، كە لە ژووری ستافەكان بووە چەندین جار، "منیش گومانم زیاتر بوە لەسەری، كە ژیانی سۆزداری وسێكسمان زۆر زۆر كەمبووەتەوە بۆیە وا بیر دەكەمەوە كە لە شوێنێكی دیكە بە دەستی بهێنێت، من سێری سایتێكی نهێنیم كرد و تاقیكردنەوەیەكی تۆو (مەنی پیاو) م بینی ، منیش دانەیەكم كڕی و لەسەر جلەكانی ژێرەوەیم تاقی كردەوە ، ئەرێنی دەرچوو، دەرفەتێكم پێدا تاكو ڕاسگۆ بێت لەگەڵم، بەڵام وەك هەمیشە نكۆڵی لێكرد، من دەمەوێت بڕۆم بەڵام ناتوانم لەبەر منداڵەكانم".

وەرگێڕان: ساری حەكیم

بەپەلە