گەورەترین كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆجی لەجیهاندا

جیهان

13/08/2018‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئامازۆن بەیەكەمین گەورەترین كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجی دادەنرێت لەجیهاندا ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا ئەو گەشەسەندنە گەورەیەی كۆمپانیای ئامازۆن بینراوە.

لەئێستادا بەشێوەیەكی سەر سوڕهێنەرانە ئەم كۆمپانیایە كاردەكات بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر و خزمەتكردن و دەوڵەمەندكردنی كارەكانی.
 
كۆمپانیای ئەپڵ ، یەكێكی ترە لەو كۆمپانیایانەی، كە پێویست بە ڕوونكردنەوە ناكات لەسەر بەرهەم و كارەكانی ناكات، بەشێوەیەكی گشتی لە ساڵی ۲۰۱۵ ئامێری تەكنەلۆجی ناوازە دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

كۆمپانیای فەیسبووك، لەئێستادا فەیسبووك یەكێكە لە بڵاوترین تۆڕە كۆمەڵایەتیەیكان لە جیهاندا، كە هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لەلایەن ماڕك زوگەربێرگ توانیویەتی لەناو خەڵك و كۆمەڵگادا بەناوبانگ ببێت.
 
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كە لە ناوەڕاستی سەدەی حەفتاكاندا لەمەكسیكۆ دامەزراوە، ئێستا یەكێكە لە بەناوبانگترین كۆمپانیاكان، كە بەرنامەی ئەلكترۆنی سۆفتوەیری هەیەو زۆربەی خەڵك بەكاری دەهێنێت ، هەروەها خاوەنی ڤیدیۆ گەیمە.
 
كۆمپانیای تویتەر، تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ماوەیەكی زۆر لە پێش ئێستا ناسرا بەپەیوەندیەكی مامناوەندی بۆ دۆناڵد تڕەمپ‌و گۆڕانی جیهانی، كە لەكوردستان ڕێژەیەكی كەمتر لەخەڵك بەكاری دەهێنێت ، بەڵام لە جیهاندا زیاتر بەربڵاوترە .

كۆمپانیای عەلی بابا، ئەم كۆمپانیایە توانیویەتی بەرزترین نرخی بەرایی لەمێژووی ئەمریكادا تۆماربكات ، كە ۲۱.۸ بلیۆن دۆلارە، هەروەها دامەزرێنەرەكەی ناوی جاك ما یە كە یەكێكە لە دەوڵەمەنترین كەسایەتی لە جیهانداو بەتایبەت كاریگەری هەیە لەسەر چین.

كۆمپانیای تێسلا، تێسلا یەكێكە لەو وێنانەی، كە لەجیهانی تەكنەلۆجی نوێدا زۆر دیارەو هەبوونی وزەی نوێ و وەك ئەو وزەیەی، كە لە ئۆتۆمبیلە وەرزشیەكاندا هەیە، كە لە كاتی ڕۆشتندا بەر ڕێگاكە دەكەوێت ئەم كۆمپانیایە ڕۆژانە مۆدێلی نوێ بەرهەم دەهێنێت.

كۆمپانیای سامسۆنگ ، یەكێكە لەگەورەترین و بەناوبانگترین كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆجیا ، كە لەئێستادا كۆمەڵێك بەرهەمی باش و ناوازە دەخاتە بازاڕەكانەوە وەك تەلەفیزیۆن، چەندین جۆری مۆبایلی زیرەك كۆمەڵێك ئەپڵیكەیشنی تازەو چەند ئامێرێكی تری بەناوبانگ.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر ‌