بەستنی لاشەی مرۆڤ.. رێگەیەكی نوێ‌ بۆ رزگاركردنی مرۆڤ لەمردن

جیهان

14/08/2018‌ 5119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەرەتاكانی ساڵی ١٩٦٠ كەسانێك، كە پەرۆشی بیرۆكەی بەستنی لاشەی مرۆڤ بوون هەستان بە پێشخستنی ئەو بیرۆكەیەی، كە مرۆڤەكان لە پلەیەكی بەرزی بەستندا هەڵبگرن بە ئومێدی ژیانەوی ئەو كەسانی، كە بە هۆی نەخۆشییەوە ئەگەری گیان لە دەستدانیان هەیە و نزیكەی ٥٠ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر یەكەم بەكارهێنانی كرۆنیك.

كرۆنیك واتە پاراستنی لاشەی مرۆڤ بە بەستنی لە پلەیەكی بەرزی ساردا ئەماش بە ئامانجی پاراستنی لاشەی كەسەكە و دواتر ژیانەوەی، بیرۆكەی كرۆنیك یەكەم جار بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانە بوو، كە نەخۆشی كوشەندەیان هەیە و ئەگەری چاكبوونەوەیان كەمە، یاخوود چارەسەری نەخۆشییەكە بوونی نییە بە  بەستنی لاشەی مرۆڤەكە و دواتر ژیانەوەیان لە كاتێكدا، كە چارەسەری ئەو نەخۆشییە دۆزرابێتەوە. 

ئەو كەسانەی، كە كرۆنیك بەكاردەهێنن یاخوود لاشەیان هاڵدەگیریت لەپلەیەكی بەرزی سارد چالاكی لاشەیان لە كار دەخات و كاری مێتابۆلیزم (پرۆسەی وەرگرتن و وردكردن و سوتانی خۆراكە لە زیندەوەردا) و مێشك خاو دەكاتەوە  لەئاستیكدا، كە مرۆڤەكە پێویستی بە ئۆكسجین.

كردنی كرۆنیك لەسەر كەسێكی زیندوو نایاساییەو یاساكان تەنیا ڕێگەدەدەن لە كاتیكدا كەسی نەخۆش خەریكە دەمرێت نەك مرۆڤێكی تەواو مردوو، چونكە لە باری مردنیكی تەواودا مێشكی مرۆڤ بەتەواوی لە كار دەكەوێت‌و دواتر لاشەی هەڵدەگیرێت بە مەبەستی رزگاركردنی لەداهاتودا لە ئەگەری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز