هەوڵەكان بۆ دروستكردنی پردی ئاسنینی رێگەی كەركوك هەولێر بەردەوامە

عیراق

14/08/2018‌ 898 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كارەكانی دروستكردنی پردی ئاسنین بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی رێگەی هاتوچۆ لەنێوان كەركوك-هەولێر بەردەوامە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری راكان سەعید پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت بڵاویكردەوە، مەبەستی كردنەوەی رێگەی هاتوچۆ لەنێوان كەركوك و هەولێر، بەپێی رێككەوتنێك لەنێوان بەرپرسانی هەولێر و بەغدا، دەستكراوە بەدروستكردنی پردێكی ئاسنین.

رێگەی هاتوچۆی نێوان هەولێرو بەغدا لە تشرینی یەكەمی 2017 بە هۆی ناكۆكی سەربازی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی داخرا.

بەوتەی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت ئەركی دروستكردنی رێگەی كەركوك-هەولێر بە هاوبەشی لە نێوان پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی كەركوك دەبێت.

راكان سەعید راشیگەیاند، ئەركی كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایشی رێگەكەش، بەپێی رێككەوتنێك لە ئەستۆی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵ و پێشمەرگە دەبێت.

هـ ـ ح