نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمدەبێتەوە

جیهان

15/08/2018‌ 316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمبووەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو زۆربوونەوەی لەبەرهەمی نەوتی ئەمریكا تۆماركراوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 72.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی 32 سەنت بەرێژەی 0.4 دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 34 سەنت بەرێژەی 0.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.70 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە بەرهەمی ئەمریكا رووی لەزیادبوون كردووە، كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت داناوەو نرخەكەی نزمكردووەتەوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش نزمبێتەوە.

هـ ـ ح