ئەنگێلا مێركڵ: كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەڵمانیا، فەڕەنسا، توركیا و روسیا ماناداردەبێت

جیهان

17/08/2018‌ 1315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەڵمانیا، فەڕەنسا، توركیا و رووسیا لەسەر رەوشی سووریا، مانادار دەبێت.

ئەنگێلا مێركڵ لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ دوسكۆ ماركۆڤیچ، سەرۆك وەزیرانی چیای رەش، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كردو لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێك رایگەیاند، دوو فۆرمی جیا بە ناوەكانی "قۆناغی ئاستانا" و "Small Group" لەبارەی رەوشی سووریا پێكھێنراوە و لەوبارەیەوەش بە نزیكی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا، ستیڤان دیمیستۆرا كار دەكەن.

مێركڵ ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەڵمانیا، فەڕەنسا، توركیا و روودسیا، لەوانەیە مانادار بێت، پێویستە ئامادەكاری باشی بۆ بكرێت".

مێركڵ ئاشكراشی كرد، تاكو ئێستا بەرواری ئەم كۆبوونەوەیە دیار نییەو كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاری بە بەشداری راوێژكارەكان لەوبارەیەوە ئەنجام دەدەن.
ه.م