كۆمپانیایDNO ی نەرویجی 69 ملیۆن دۆلاری لە هەرێم وەرگرت

کوردستان

20/08/2018‌ 675 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای DNO ی نەرویژی بڵاویكردەوە، 69 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، وەك شایستەی دارایی كاركردن و بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ.

كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، 69 ملیۆن دۆلار بە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە، وەك شایستەی دارایی مانگی ئایاری ڕابردوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو 69 ملیۆن دۆلارەی وەریگرتووە نیوەی بۆ كۆمپانیای گێنێڵ ئینرجی شەریكییەتی.

هەردوو كۆمپانیای DNO و گێنێڵ ئینرجی لە كێڵگەكانی تاوكێ و پیشخاپور و چەند شوێنكی ناوچەیەكی دیكەی هەرێم نەوت دەردەهێن.
ه.م