نەوت بەرزترین ئاستی هەفتە لەبازاڕەكان تۆماردەكات

جیهان

22/08/2018‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاستی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو بەردەوامی گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 42 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستە لەم هەفتەیە تۆماریكردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە،  42 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە بەدرێژایی هەفتەی رابردوو بەهۆی زۆری بەرهەمی ئەمریكاو وڵاتانی ئۆپیك نرخی نەوت رووی لەدابەزین كرد، كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت دانابوو.

هـ ـ ح