قەیرانەكەی بەردەوامدەبێت.. پارەكانی قەتەر نابێتە فریادرەسی توركیا

جیهان

22/08/2018‌ 2659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند، كە هاوكارییە داراییەكانی قەتەر نابێتە هۆی چارەسەری كێشە دارایی‌و ئابوورییەكانی توركیا.

جۆن بۆڵتۆن راشیگەیاند، ئاڵوگۆڕی دراو لەنێوان بانكی ناوەندی قەتەری‌و توركی نابێتە هۆی ئەوەی بەهای لیرەی توركی بەرز بكاتەوە، چونكە توركیا لەئێستادا لەقەیرانی داراییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كێشەكانی نێوان ئەمریكاو توركیا گەیشتووەتە ئەوپەڕی خراپی، ئەوەش بەهۆی دەستگیركردنی قەشەیەكی ئەمریكی لەلایەن دەسەڵاتی ئەنقەرە، كە ئەوەش كاردانەوەی واشنتۆنی بەدواوە هاتووەو چەند سزایەكی ئەو وڵاتەی داوە.

بەهۆی سزاكانی واشنتۆن بۆ سەر ئەنقەرە، توركیا پەنای بۆ قەتەر بردووەو لەو چوارچێوەیەشدا دەسەڵاتی دۆحە بڕیاریدا بە بەهای 15 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاتە دەكات.

هـ ـ ح