نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانی زیاتر بەرزبووەوە

ئابوری

25/08/2018‌ 596 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت كە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەكاندا بەربڵاوترین مامەڵەی پێوەدەكرێت بەرزبووەوە و گەیشتە 76.40 سەنت.

بەوشێوەیەش نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ بەرزترن ئاستی خۆی لە رۆژی 11ی تەمووزەوە تا ئێستا بەرزبووەتەوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس دوای ئەوەی دوێنێ لە داخستنی بازاڕادا، ٦٧ دۆلار و 83 سەنت بوو، ئەمڕۆ گەیشتە 69 دۆلار و 31 سەنت، بەڕێژەی لەسەدا 2.2 هەڵكشانی تۆماركرد. 

بەوشێوەیەش نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بۆ بەرزترن ئاستی خۆی لە رۆژی هەشتی ئابەوە تا ئێستا بەرزبووەوە.

شارەزایانی بواری نەوت رایدەگەیەنن، بە هۆی ئەوەی لە ئەمریكا كە گەورەترین بەكارهێنەری نەوتە لە جیهاندا، لەوەرزی هاویندا ئاستی بەكارهێنانی بەنزین و گاز زیادیكردووە، ئەمە بووەتە هۆی بەرزبوونەوە لە نرخی نەوتدا.

هەروەها دەڵێن، نزیكبوونەوەی وادەی نۆژەنكردنەوەی ساڵانەی پاڵاوگەكانی نەوت لە ئەمریكا لە میانی چەند هەفتەی داهاتوودا دەبنە هۆی دابەزین لە خستەڕوودا و بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.
ه.م