كێشەكانی ئەمریكاو چین نرخی نەوت لەبازاڕەكان نزمدەكاتەوە

جیهان

27/08/2018‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش بەهۆی ئەو كێشە بازرگانییانەی لەنێوان ئەمریكاو چین دروست بووە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی هەر بەرمیلێكی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی 75.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 19 سەنت دابەزیوە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكایە، لەكۆتا مامەڵەكان 30 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەیەكە، كێشەی بازرگانی لەنێوان ئەمریكاو چین دروست بووە، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەشی زیاتر نزمبكاتەوە.

هـ ـ ح