جیاوازی نێوان ئۆتۆمبیلە "لیموزین"ەكەی پوتین‌و "وەش"ەكەی ترامپ

جیهان

31/08/2018‌ 2065 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دینیس مانتۆرۆف وەزیری پیشەسازی روسیا جیاوازییەكانی نێوان ئۆتۆمبلە تایبەتەكەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی وڵاتەكەی‌و دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكای ئاشكراكرد.

بەپێی قسەی مانتۆرۆف، سەرۆكی ئەمریكا ئۆتۆمبیلی "كادیلاك 1"، كە بە "وەش" ناسراوە بەكاردەهێنێت، كە ترامپ ئەو ئۆتۆمبیلەی لەباراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ ماوەتەوە، 

لەبەرانبەردا ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا ئۆتۆمبیلی جۆری "لیمۆزین" بەكاردەهێنێت، كە بەقسەی دانپێدانانی  لایەنە پەیوەندییەكانی ئەمریكا ئەو ئۆتۆمبیلە لەقەبارەو توانادا لەوەی ترامپ گەورەترو بەهێزترە.

هەر بەقسەی وەزیرە روسییەكە جیاوازییەكی تری ئۆتۆمبیلەكان ئەوەیە، كە ئەوەی ترامپ لەلایەن كۆمپانیایەك بەرهەمهێنراوە لەو جۆرە ئۆتۆمبیلەی بۆ خەڵكی ئاسایی بەرهەمهێناوە، بەڵام ئەوەی پوتین تایبەت بەخۆی دروستكراوەو هاوشێوەی نییە.

ماركەی "ئۆرۆس" نیشانەی پرۆژەی "كۆرتیج"، كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلەكانی جۆری سیدان و هاچیاك ‌و ستیشن و مینی ڤان و كرۆس)، كە تایبەتە بە بەرپرسانی روسیاو ئۆتۆمبیلەكەی پوتینیش لەو چوارچێوەیە بەرهەمهێنراوە.

هـ ـ ح