ڤیدیۆ.. شارۆچەكەیەك لەهندستان ماڵەكانی دەرگای نییە

هەمەڕەنگ

01/09/2018‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارۆچەكەیەك لەهندستان ماڵەكانی دەرگای نییەو كەناڵی بی بی سی چاوپێكەوتنیێكی لە‌گەڵ دانیشتوانی ئەو ناچەیە كردو وتیان: ئەم گوندە بە شانی شنگناپور ناسراوە، لێرە خوداوەند هەیە، بەڵام پەرستگە نییەو خانوومان هەیە و خانووەكان دەرگایان نییە.

ئەوان لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆ دەرگایان نییە وتیان: دەرگامان بۆ چییە ئەگەر خوداكەمان گوندەكەمان بپارێزێت، كاتێك كەسێك  دەیەوێت دزی بكات، كە دێتە ژوورەوە لەناكاو ڕای خۆی دەگۆرێت‌و شوێنەكە بەجێ دەهێڵێت.

"لێرە نە دەروازە و نە دەرگا پێویستە بۆمان، چونكە هیچ ترسێكمان لە دزی كردن نییە، و هەمووشتێك كراوەییە لێرە"، ئەوان وایان باسكردووە.

هەرێمی شانی شینگاپور هەست بە پارزراو و ئارامی  دەكەن بەهۆی خوداوەندەكەیان، كە بە شانی ناسراوەو ئەوەش دەڵێن: "ئێمە لە ماڵەكانمان دا دەرگا و جانتا و دەروزە بەكار ناهێنێن، ولە گۆزەی گەورەدا خواردنەكانمان هەڵدەگرین، هەروەها پارە وئاڵتوون و مرواریەكانمان بە هەمان شێوە هەڵدەگرین، هەتاوەك ئەم ڕۆژە توشی هیچ مەترسیەك نەبووینەتەوە".

دیانی شوار، كە ئوتێلێك بەرێوە دەبات لەو ناوچەیە وتی: "باوەڕمان وایە ، كە ئەوەی دزی بكات لەم ناوچەیە ئەوا كوێر دەبێت"، ئەوانەشی كە درۆ دەكەن و ڕاست ناڵێن بۆ ماوەی ٧ ساڵ توشی بەختێكی خراپ دەبن.

هەروەها وتیشیان ئەم گوندە دانیشتوانەكەی كەسانێكی زۆر باشن و كاتێك كەسانی بیانی سەردانی ئەم ناوچە دەكەن هەسێكی باشیان بۆ دروست دەبێن‌و توشی سەرسورمان دەكەن‌و دەیانەوێت زیاتر بزانن دەربارەی گوندەكەمان.

هەرێمی شانی شینگاپور رۆژانە ٤٠ هەزار گەشتیار ڕووی تێدەكەن بۆ پەرستش كردنی خوداوەندەكەیان كە بە شانی ناسراوە، كە لە گوندەكەماندا ١٢ زەوی كشتوكاڵی هەیە، دوو ناوچە لەو شوێنە بە سوجارسان و وەیت بەشێوەیەكی جوان كێڵراون.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە