لەڕێگەی ڕەنگی چاوەوە تایبەتمەندییەكانی كەسایەتی خۆت بدۆزەرەوە

جیهان

03/09/2018‌ 5116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان دەڵێن ڕەنگی چاوت كۆمەڵێك زانیاری لەسەر كەسایەتیت ئاشكرا دەكات ، زۆر گوێمان لەوە بووە، كە دەڵێن چاو دەروازەی ڕۆحەو زاناكان ئەوە پشت ڕاست دەكەنەوە ، واتە ڕەنگە جیاوازەكانی چاو كاریگەری هەیە لەسەر جۆری كەسایەتیمان

لێكۆڵینەوەیەك لەیەكێك لە زانكۆكانی سوید، كە بۆ 428 كەس ئەنجام درا ، دەركەوتوە ڕەنگی چاو پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەكەسایەتی كەسی بەرانبەرەوە هەیە و دەتوانیت تەنیا لە ڕێگەی سەیركردنی چاو زۆر شت دەبارەی كەسی بەرانبەرت بزانی.

 تەنانەت جیاوازی ڕەشێنەی چاو و ئەو جۆرەی، كە چاوی لێپێك هاتووە كاریگەری هەیە لەسەر كەسایەتییە جیاوازەكان.

ئەوكەسانەی، كە خاوەنی ڕەنگی چاوی ڕەشن، یاخود قاوەییەكی زۆر تۆخ زیاتر بە كەسانی ئاڵۆز و نادیار دادەنرێن واتە سادە دەرناكەون خاوەنی نهێنی تایبەت بەخۆیانن، بەڵام لێكۆڵینەوەكان دەڵێن ئەوكەسانەی  خاوەنی ئەم جۆرە ڕەنگەی چاون زۆرتر ئاسودەن لەژیان، هەروەها ئەوكەسانەی  چاویان تۆخە باشترن لە بواری وەرزش بە بەراورد بەو كەسانەی چاویان كاڵەو ئەوكەسانەی ، كە خاوەنی چاوی ڕەش یان قاوەیی تۆخن مێشكیان خێراتر كاردەكات، چونكە بڕێكی زیاتر لە ماددەی میلانینان هەیە.

ئەو كەسانەی، كە ڕەنگی چاویان شینە خاوەنی جەستەیەكی بەهێزن و هێزێكی ناوەكی تایبەت بەخۆیان هەیە، كە زۆر كات ئەو بەهێز بونەیەن دەرناكەوێت هەر بۆیە خەڵك وا بڕیار دەدەن، كە لاواز بن و كەسانی چاوشین زیاتر شەرمن دەردەكەون.

ئەو كەسانەی، كە ڕەنگی چاویان عەسەلیە ئاسان نییە پێناسەیان بكەیت‌و بتوانیت لێیان تێبگەیت ، زاناكان دەڵێن ڕەنگی عەسەلی لە چاودا لە دوو ڕەنگی جیاوازەوە سەرچاوەی گرتووە، كە ڕەنگی قاوەیی و سەوزە، بۆیە بە پێی كەسەكان پێنەسەكەیان دەگۆڕێت و ئاسان نییە بیان ناسیتەوە ، بەشێوەیەكی گشتی ئەو كەسانەی كە ڕەنگی چاویان عەسەلییە هەمیشە بە گەنجتر دەردەكەون.

ئەو كەسانەی، كە ڕەنگی چاویان سەوزە ناسراون بەوەی  كەسانی سەرنجڕاكێشن، هەروەها كەسانی ئاڵۆزن ، ئەوكەسانەی كە ڕەنگی چاویان سەوزە هەمیشە هێمن دەردەكەون و كەمتر توڕە دەبن و كەسانێكن زۆر بێدەنگن.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر