ڤیدیۆ.. لادا نمایش بەئۆتۆمبیلی نوێیەكەی دەكات

جیهان

05/09/2018‌ 5717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای لادی روسی، نمایشی بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كرد، كە لەجۆری "نیڤا"یە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی دیزاینێكی جوان‌و تایبەتمەندی بەرزە، كە شێوەی لەئۆتۆمبیلەكانی "رەینج رۆڤەر" و "رینۆ داستەر" دەچێت‌و تایبەتمەندی وەرزشی هەیە.

هەروەها ئۆتۆمبیلی  "نیڤا" خاوەنی تایبەتمەندی هەڵسووڕێنەری چوارییە ، كە لەكاتی خێرایی زۆر بەشێوەی ئۆتۆماتیكی تەنیا دوو لەتایەكانی هەڵدەسوورێت.

ئۆتۆمبیلەكە دوو جۆر بزوێنەری هەیە، كە یەكێكیان توانای 1.6 لیترە بەهێزی 114 ئەسپ‌و ئەوی تریش 2.0 لیترە بەهێزی 168 ئەسپ، كە جیاوازی نرخی نێوانیان 20 هەزار دۆلارە.

هـ ـ ح