نووسینی : د. سالم حمید
وه‌رگێڕانی : لوقمان حاجی قادر
ناوه ناوه جه‌ماوه‌ری ئیسلامی سیاسی به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌شكێنه‌وه كه لۆبییه‌ك پێك‌بێنن بۆ داكۆكیكردنێكی چنگه‌كڕێكارییانه( مستمیت) له سیمبول و ئه‌یكونكانی تایبه‌ت به‌خۆیان كه بۆ ئه‌وان وه‌ك ئه‌و پوشكه وان كه كه‌سێكی خنكاو ده‌ستی پێوه‌ده‌گرێت. له‌و چه‌ند ده‌ساڵه‌ی ڕابردووش‌دا و له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا ئه‌وه به‌ڕووی ئیسلامییه‌كاندا دراوه‌ته‌وه كه ده‌سته‌وه‌ستانن له به‌رهه‌مهێنانی پرۆگرامێكی ئابووری سه‌ركه‌ووتوو كه دروشمه سۆز‌دارییه‌كان تێپه‌ڕێنێت. بۆیه ده‌یانبینی بۆ داپۆشینی كۆڵه‌وارییان خۆیان به فۆڕمه شكستخواردووه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌وه‌ستانییه بونیادگه‌راییه قوڵه‌ی كه ئه‌زموونه‌كه‌یانی ره‌نگڕێژكردووه.
ماوه‌یه‌كیشه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگانی سه‌رۆكی توركیا و له دوای هه‌ره‌سهێنانی لیره‌ی توركی كه له دیددی ئیسلامییه‌كانه‌وه قوربانییه ، ده‌ستیان كردووه به هۆنینه‌وه‌ی چیرۆكی خه‌یاڵاوی سه‌باره‌ت به‌و پلانگێڕیه‌ی توركیایی به ئامانج گرتووه ، به‌لام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ته‌نگژه‌ی توركیا به‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسی و ئابووری كه‌ڵه‌كه‌بوون. به تایبه‌تیش كاتێك ئه‌وه ده‌زانین كه ئابووری توركیا به زۆری ئابوورییه‌كی خزمه‌تگوزارییه نه‌وه به‌رهه‌مهێنان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان سه‌رباری سووه به‌رزه‌كانیان ئه‌و كورتهێنانه‌یان پڕكردبۆوه و له هه‌مان كاتیش‌دا ڕێیان بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی ئه‌مرۆ خۆش ده‌كرد كه له داڕمانی نرخی لیره‌ی توركی له به‌رامبه‌ر دۆلاردا به‌رجه‌سته ده‌بێت، لێره‌شه‌وه هیچ پلانگێڕییه‌ك دژ به توركیا له ئارادا نییه ، به‌ڵكو هه‌ڵه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردوگان بۆنه هۆكاری داته‌پینی دراوه‌كه‌ی ، سه‌ره‌ڕای به‌یه‌كدادانی له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌رمه‌یكا و به‌یه‌كداچوونی كۆمه‌ڵیك پێدراوی (معگیات) دیكه كه بوونه هۆی كزبوونی متمانه به لیره‌ی توركی به تایبه‌تی و ئابووری توركیاش به گشتی.
یه‌كێك له‌و كاره‌ساتانه‌ش كه یه‌خه‌ی ئابووره توركیای گرتووه زۆرێك له‌و خه‌ڵكانه‌بوون كه كه‌وتنه داوی سه‌ركه‌وتوویی ئه‌زموونه وه‌همیه‌كه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ، چاویشیان له‌وه پۆشی كه قورسایی ته‌نگژه‌كه‌یان په‌یوه‌سته به قه‌رزه ده‌ره‌كییه سووه به‌رزه‌كان و به‌په‌له‌ی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ، بۆیه پێێان وابوو هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی ئه‌و ئه‌زموونه‌یان بكه‌رێك هۆكاره‌كه‌یه‌تی كه ئه‌مه‌ش ڕاست نییه به‌ڵكو به پیرۆزگرتنی ئه‌و ئه‌زموونه توركییه له لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه وای كرد به دووربێت له ڕه‌خنه و پێداچوونه‌وه ، كاتێكیش ده‌ستی به داڕمان كرد هێدمه (صدمە) چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری ئیسلامی سیاسی هاته‌ئاراوه كه به‌ناوبانگه به شپره‌زه‌یی و گومانكاری له لێكدانه‌وه لۆژیكییه‌كان كه پشت به زمانی ژماره ده‌به‌ستن نه‌وه‌ك سۆزداری و لاگیری ده‌مارگیرانه‌ی نازانستی.
ئیسلامییه‌كان له دوای كه‌وتنی ئه‌زموونی سودان نه‌یان ده‌وویست ئه‌و ئه‌زموونه‌ی دیكه‌شیان بكه‌وێت كه هیواو ئاواتی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو ، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی ئه‌فغانستان له تونێڵێكی تاریكدا له‌نگه‌ری گرت. له‌وه‌ش خراپتر كه‌وتنی ئه‌زموونه‌كه‌ی حه‌ماس بوو له كه‌رتی غه‌زه كه به‌ره و سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌كی ئیخوانی وه‌رچه‌رخا كه ئاسته‌نگ ده‌خاته به‌رده‌م ئاشته‌واییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی و ده‌ستیش به‌سه‌ر یارمه‌تییه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌گرێت.
به‌م شیوه‌یه جگه له ئه‌زموونه‌كه‌ی توركیا ، ئیسلامی سیاسی هیچی دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌ما ، لێره‌شه‌وه زۆر له‌سه‌ر دڵی ئه‌و ڕه‌ووته گران بوو كه ڕاشكاوانه ڕاستی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتای ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌ردوگانیان پێ بڵێیت. جا سه‌رباری به‌رده‌وام بوونی ئه‌و ئه‌زموونه به شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی له‌سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی توركیادا ، به‌ڵام له ڕووی مه‌عنه‌وه‌ییه‌وه كه‌وتبوو ، فوتێكردن و ووتاره شپررزه‌ییه‌كانی ئه‌ردوگانیش نرخ و به‌هایه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌ما. نابیت ئه‌وه‌شمان بیر بچێت كه بارگرانی شایسته داراییه‌كانی ناوخۆ و كاریگه‌ری ته‌نگژه‌ی ئابووری به‌سه‌ر شه‌قامی توركییه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌شی به‌سه‌ر بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كی پارتی داد و كه‌شه‌پێدان و به‌ختی ئه‌و پارته‌ش له ئاینده‌دا كه بێ هیچ دوودڵی و گۆمانێك ڕۆژ به ڕۆژ له كه‌مبوونه‌وه‌دایه. ئه‌و وانه‌یه‌ی سوودبه‌خشیشه بۆمان و له باڵۆنی ئیسلامییه تازه‌كانی توركیاوه وه‌ریده‌گرین و پاڵپشتیشه به‌و ڕه‌خنه ڕاسته‌قینه‌ی كه به گشتی ڕاوه‌دوی ئیسلامی سیاسی ده‌نێت ، په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و كونوكه‌له‌به‌ره پرۆگرامی و هزری و هه‌موو ئه‌وانه‌ش لاده‌دات كه په‌یوه‌ستن به وێناكرنی سه‌ره‌زله‌كانی كارگێڕی كاروباری گشتییه‌وه.
ئه‌و پرسیاری له ئێستاداخۆی قوت ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه كێ ئه‌و ڕاستییه به لۆبی ئیسلامییه‌كان و ئه‌ویندارانی ئه‌زموونی توركی ده‌ڵێت كه هه‌ڵه‌نگوتنی ئابووری توركیا په‌یوه‌سته به پیاده‌كردنه ئابوورییه هه‌ڵه‌كانی وه‌ك پشتبه‌ستن به‌و گوژمه پارانه‌ی كه له بانقه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه قه‌رزكراون و به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه دیار و به‌رچاوانه‌ی كه كاریگه‌ری كاكڵه‌ییان به‌سه‌ر ئابووری جیهانه‌وه هه‌یه و ئه‌مه‌ش دیارترین ته‌نگژه‌یه‌ك بوو كه توركیای تێكه‌وت ، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و دژیه‌كییه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی توركیایان تووشی په‌شۆكان و شیواوی كرد؛ وه‌ك تاتوێكردنی پرسی سه‌ربازی و گفتوگۆی خۆپڕچه‌ككردن له‌گه‌ل ڕوسیا له كاتێكدا توركیا ئه‌ندامێكی په‌یمانی ناتۆیه ، ئیدی چۆن ده‌كرێت ئه‌ندامی په‌یمانێكی نێوده‌وڵه‌تی توكمه و كه‌له‌ڕه‌ق بیت و دواتریش له‌گه‌ل یه‌كێك له به‌ناوبانگترین نه‌یاره‌كانیدا له په‌یوه‌ندیدابیت؟
به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بوونی پلانگێڕی دژ به ئابووری توركیا زانینی قه‌باره‌ی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانه. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش تایبه‌تمه‌ندیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه توركیا له‌سه‌ریه‌تی پێش واده‌ی مانگی یۆلیۆی( مانگی 7 ) 2019 بڕی (179) ملیار دۆلار بداته‌وه ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتێكی بانقی (جییه. بیمۆرگان) ، قه‌باره‌ی ئه‌و ژماره‌ی سه‌روه‌ش خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه له چاره‌كی تێكرای به‌رهه‌مهینانی ئابووری توركیا ، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ته‌نگژه‌ی لیره‌ی توركی چه‌ندجاره زیاد ده‌كات و ئیستشا ئه‌و ته‌نگژه‌یه له سه‌ره‌تا كاره‌ساتباره‌كه‌ی خۆیدایه و بواریش كراوه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری زۆرله‌وه خراپتر كه ڕاگه‌یاندراوه.
به زمانی ژماره‌كان و بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی وه‌همی ئه‌و گومانكارانه‌ی كه‌یفیان به بیردۆزه‌ی پیلانگێڕی دێت ، شاره‌زایانیش پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قه‌باره‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی توركیا ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسی هاتنه‌وه‌یه‌ك (الانكماش) زۆری ئابووری به هۆی ته‌نگژه‌كه‌وه. وه‌ك ته‌واوكارییه‌كیش بۆ خه‌مڵاندنه‌كانی بانكی (جییه. بیمۆرگان) زۆرینه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی توركیا كه ده‌كاته 146 ملیار دۆلار له ئه‌ستۆی كه‌رتی تایبه‌ته و له‌پێش هه‌موشویانه‌وه بانقه‌كان. به پشتبه‌ستنیش به گه‌واهیدانی ناو خودی توركیا په‌یمانگای سه‌رژمێری توركیا ئاشكرای كردووه كه پێنوێنی متمانه‌داری ئابووری له مانگی ئۆغۆستۆس (مانگی9) له‌سه‌دا 9% بووه به به‌راورد به مانگی یۆلیۆ پاشه‌كشه‌ی كردووه و ڕێژه‌ی (83.9) تۆمار كردووه و ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستییه‌تی له مانگی مارسی (مانگی3) 2009 وه.
سیما‌و ئه‌دگاره‌گانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه ئابووری توركیای له‌رزاند ترس و توقاندنیشی خسته دڵی وه‌به‌رهێنه‌كانه‌وه كه له دابه‌زینی لیره‌ی توركیدا خۆی ده‌نوینێت كه له‌م ساڵدا ڕێژكه‌ی له 40% بووه. ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئاژانسه جیهانییه‌كان پۆلێنكردنی ته‌ئمینیان ( الائتمان) بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له دامه‌زراوه داراییه توركییه‌كان كه‌مكردۆته‌وه.
ڕه‌نگه زۆرمان یه‌كێك له‌و ڕێوشوێنه پیكه‌نیناویانه‌مان له بیر نه‌مابێت كه توركیا له ساڵی 2004 دا گرتییه‌به‌ر كاتێك شه‌ش سفره‌كه‌ی دراوی توركی لابرد كه ئه‌و كات ملیونێك لیره یه‌ك دۆلاری ده‌كرد ، ئه‌وان هاوكێشه‌كه‌یان گۆڕی لیره‌یه‌كیان یه‌كسان كرد به‌و دۆلارێك ، جا له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و به‌رزه‌فڕیه‌ی (گموح) ئه‌و كاته سه‌ریهه‌ڵدا و هیواو ئومیدیش به بوژانه‌وه‌ی ئابووری توركیا ، وه بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو ، بانكه توركییه‌كان زنجیره قه‌رزكردنێكیان له بانكه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ستپێكرد كه به گرنگترین و مه‌ترسیدارترین هۆكاره‌كانی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا داده‌نرێت.
هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه ڕژێمی توركی هه‌وڵدانی بۆ كه له‌یه‌ك كاتدا سوود له ڕێساكانی ئابووری جیهانی ئازاد وه‌ربگرێت و ئاڵینگاری(تحدی) ئه‌و ڕێسایانه‌ش بكات ، وه‌ك فشارخستنه‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی توركی و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و بانكه سه‌باره‌ت به نرخی سو‌و (سعر الفائدە) ، ئه‌مه‌ش متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كانی لاوازكرد له ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆگان بۆ فشارخستنه‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی نرخی سو‌و ، كاتێكیش كارێكی له‌و جۆره له‌هه‌ر وولاتێكدا ڕووبدات ، ئه‌وا ئاساییه خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان په‌نابه‌رنه به‌ر پاراستنی سامانه‌كانیان و وه‌به‌رهێنانه‌كانیشیان بكشێننه‌وه. جا هه‌ر كات و له هه‌ر وولاتێكدا كه بانگه‌شه‌ی په‌یڕه‌وكردنی ڕێساكانی ئابووری ئازاد ده‌كات ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی له كاروباری ئابووریدا ده‌ستی پێكرد، دژیه‌كی و شێوای ده‌ست پێده‌كات و وه‌به‌رهێنه‌كانیش له ووڵات ده‌چنه‌ده‌ره‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌بوو كه له توركیا ڕوویدا. ئه‌ردوگان هێرشیشی كرده سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی پۆلێنكردنی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری دیاریكراو پێنوێنه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌و دامه‌زراوانه گوێیان لێده‌گیرێت و پۆلێنكردنه‌كانیشیان كاریگه‌ری هه‌یه بۆسه‌ر ئابڕوومه‌ندی بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیشیان له لایه‌ن وه‌به‌ر‌هێنه‌رانه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گیرێن. جا هه‌ر كه ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌ستیان به باسكردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئابووری توركیا كرد ، ڕژێمی توركی زاره‌كییانه هێرشی كردنه‌سه‌ر ، له كاتێكیشدا توركیا ده‌یزانی كه ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌و دامه‌زراوانه هه‌بێت كه بڕیاره‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌یه‌كی داكه‌وتی بێگرێوگۆڵی (شفافیە) ئابوروی ووڵاتان داده‌ڕێژن. ئه‌ردۆگان هه‌ڵه‌یه‌كی تریشی كرد كاتێك هیرشی كرده سه‌ر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له میانه‌ی لێدوانه‌كانی كه بوونه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی ئابووریناسه‌كان له‌به‌ر ئه‌نجامی دژیه‌كییان له‌گه‌ل سه‌لمێندراوه‌كانی ئابووری جیهانیدا.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش ، توركیا له قۆناغی سه‌قامگیریه‌كی ڕێژه‌ییه‌وه و له ستراتیژیه‌تی نه‌بوونی هیچ گرفتێكه (سفر مشاكل) له‌سه‌ر ئاستی ژینگه‌ی ناوخۆیی و هه‌رێمی و جیهانیدا ، چووه قۆناغی به‌یه‌كدادانی سیاسی و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه ئه‌مه‌ش پێنوێنێكی مه‌ترسیداره ، دواتریش به‌یه‌كدادان له‌گه‌ل ئیداره‌كه‌ی ترمپ كه چه‌نده‌ها سزای ئه‌مه‌ریكی و ئاڵۆز و بڵۆزی دارایی لێكه‌وته‌وه و یه‌كێكیش له‌وانه ته‌عریفه‌ی گومرگی ئه‌مه‌ریكی بوو له‌سه‌ر هاورده‌ی پۆڵا‌و ئه‌له‌منیۆم.
له كۆتایشدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕژێمی توركی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆگان ده‌وڵه‌تی توركیای له خانه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ڕاكێشه وه‌به‌رهێنانه‌وه ( جژب الاستپمارات) كه مژده به لێبوورده‌یی و میانه‌ڕه‌وی و عه‌لمانیه‌ت ده‌دات ، گواسته‌وه بۆ خانه‌یه‌كی دیكه كه تیایدا ده‌وڵه‌تی توركی باق و بریقی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات به‌هۆی زنجیره‌یه‌كی دوور و درێژی لایه‌نگیری و ڕه‌فتاری ناهاوسه‌نگ كه بوونه مایه‌ی زه‌ره‌ر و زیان بۆ ئابڕوومه‌ندی توركیا و ئابوورییه‌كه‌ی.